هاکان: بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا تۆڵە کردنەوە بوو لە هاندەرانی میلان

PM:08:17:24/04/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاکان دوپاتیکردەوە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا تۆڵە کردنەوەی بووە لە هاندەرانی میلان.

هاکان چالهانۆگلوی تورکی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلان لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی توتو مێرکاتۆ رایگەیاند، شانازی دەکات بە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەکەی.

هاکان دەڵێت، ئامانجی یەکەممان ئەوە بووە کە ئەستێرەی دووەم بە بردنەوەی نازناوی 20ەمی خولی ئیتاڵیا بکەینە سەر درێسی یانەکەمان، لەوەشدا سەرکەوتوو بوون و کارەکەش بە کۆمەڵ ئەنجاممانداوە.

دەشڵێت، لە دوای یاریەکە ئاهەنگێکی ناوازەی بینیوە لەلایەن هاندەرانی یانەکەیانەوە بە شێوەیەک کە ئەو خۆشیە هیچ کات ناتوانرێت باس بکرێت کە چۆن بووە.

دوپاتیشیکردەوە، دوای پەیوەندیکردنی بە ئینتەر میلانەوە سوکایەتی زۆری پێکراوە و ئازاردراوە لەلایەن هاندەرانی میلانەوە بەڵام ئەو بە بێدەنگی کارەکانی کردووە لەبەرئەوە بردنەوەی نازناوی ئەمساڵ تۆڵە کردنەوەی هەموو ئەو ئازارانە بوو کە لەو ساڵەدا هەستی پێکردووە.

هاکان رایگەیاند، دڵنیابووە لەوەی کە هەموو شتەکان بە باشی کۆتاییدێت و خودا ویستویەتی بەو شێوەیە سەرکەوتن بەدەستبهێنن کە لە یاری دێربیدا نازناوەکە یەکلابکەنەوە چونکە هەمووان دەیانزانی شایەنی ئەوە نەبووە کە بەرامبەری کراوە.

خ . ک