تا دێت دەنگۆی رۆیشتنی ئاراوخۆ لە بەرشەلۆنە زیاتر دەبێت

AM:11:59:24/04/2024

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تا دێت دەنگۆی رۆیشتنی ئاراوخۆ لە بەرشەلۆنە زیاتر دەبێت و لە ئێستادا یاریزانەکە رازی یانەکە جێبهێڵێت.

لەم وەرزەدا چەندین جار قسە لەسەر داهاتووی ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە بەرشەلۆنە کراوە، بایرن میونشن لە مانگی یەکدا گرنگییەکی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نیشاندا و ئێستا باس لە ئەگەری ڕۆیشتنی یاریزانەکە دەکرێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ئاراوخۆ لە ئێستادا لە کێشەدایە، دوای ئەوەی لە دۆڕاندنە قورسەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر پاریس سان جێرمان پشکی شێری هەبوو چونکە بە کارتی سور کرایە دەرەوە، لەم دواییانەدا هەواڵەکان بڵاوکراونەتەوە کە دەریدەخەن یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەیە لە هاویندا بیفرۆشێت ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات.

هەرچەندە حەزی ئاراوجۆ ئەوەیە کە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، بەڵام ڕاپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی سپۆرت باس لەوە دەکات، بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە ئامادەیە لەم هاوینەدا بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، بە مەرجێک یانەکە بە تەواوی ڕازی بێت بە ڕۆیشتنی.

هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا کە ئاراوخۆ و یانەکەی کەتەلۆنیا دانوستان لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەکەن، بەڵام ئێستا ڕەنگە هەموو دانوستانەکان تا هاوین و گواستنەوەی یاریزانان ڕابگیرێت، بەرگریکارە لاوەکەش نزیکترە لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە وەک لە پێشتر.