ئەلیگری: ئامانجمان ئەوەیە بگەینە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو

AM:10:31:24/04/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیگری پێیوایە شایەنی بردنەوە بوونە و لە ئێستادا ئامانجیان ئەوەیە بگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

پاش بردنەوە و گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، ئەلیگری راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، گەیشتن بە یاری کۆتایی هەرگیز ئاسان نییە، لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە دوو یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا یارییان کردووە، ئێستا دەبێت سەرنجیان لەسەر خولی ئیتاڵیا بێت، چونکە تا ئێستا نەگەیشتووینەتە چامپیۆنزلیگ بە شێوەیەکی فەرمی و ئەم کۆتایی هەفتەیەش یارییەکەی بەهێزیان لە پێشە بەرامبەر میلان.

وتیشی: براوەی یاری کۆتایی بەشداری لە جامی سوپەری ئیتاڵیا دەکات ئەوەش لە ڕووی داراییەوە بۆ یانەکە گرنگە، هەمیشە ڕەخنە لە یۆڤانتۆس دەگیرێت بەڵام نیوەی یەکەمی وەرزەکەمان بە نایابی بەسەر برد کە کەس چاوەڕێی نەدەکرد، لەو کاتەدا خەڵک پێیان وابوو دەتوانین ڕکابەری ئینتەرمیلان بکەین، بەڵام من ئەوکاتیش نیگەران بووم لە نیوەی دووەمی وەرزدا کێشەمان هەبێت.

راهێنەرەکە باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی لە یارییەکەدا زۆر باش نەبوونە بەڵام شایەنی سەرکەوتن بوون، لە چەند مانگی رابردوودا تووشی چەندین فشاری قورس بوونەتەوە و چەندین خاڵیشیان لە سێریا ئەی لەدەستداوە، دەبێت هەمووان ئەوە بزانن لە نیوەی یەکەمی وەرزەکە کێبڕکێی ئینتەر میلانیان دەکرد و ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە.