ئارتێتا: دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەین

AM:09:44:24/04/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە یارییەکی گەورەیان ئەنجامداوە و دەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەن.

دوای بردنەوەیان لە چێڵسی، ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، نمایشێکی گەورەیان پێشکەش کردووە، پێیوایە بە شێوەیەکی تاکەکەسی و بە گشتیش وەک یانەیەکی گەورە دەرکەوتوون، بەرامبەر بە تیپێکی باش کە لە فۆرمێکی نایابدا بوون، دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە چونکە بە بوێرییەکی زۆرەوە یارییان کردووە و رۆژێکی نایاب بووە بۆ هاندەرەکانیان.

سەبارەت بە پۆچیتینۆش وتی: من لێی تێدەگەم و لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەزموونی کردووە و پێیدا تێدەپەڕێت، لە یانەی چێڵسی کارێکی نایاب دەکات و شایەنی ئەوە بوون لە کۆتا حەوت یاریدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تایمی یەکەم تۆزێک پەشێویان پێوە دیاربووە، بە تایبەتی لەلایەنی کۆنترۆڵی تۆپ و بەرگریکردنەوە، دوو هەولی گەورەیان بەوان بەخشیە کە بەڕاستی پێیناخۆش بووە بەڵام لە تایمی دووەم زۆر باشتر یارییان کردووە.

سەبارەت بەوەی هەلی گۆڵکردنی زۆریان رەخساندووە راهێنەرەکە وتی: هەلی گۆڵکردنمان زۆر بوو، بەڵام نەمانتوانی لە هەموویان کەڵک وەربگرین، ئەمە خاڵێکی نەرێنییە لە یارییەکەدا، پێم خۆش بوو هێرشبەران باشتر دەرفەتەکان بقۆزنەوە.