ئەلێگری: هەڵەی باوەڕپێنەکراومان ئەنجامدا

AM:09:56:20/04/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری رایگەیاند چەند هەڵەیەکی قبوڵ نەکراویان ئەنجامداوە و هیوادارە یاریزانەکان وانە فێربووبن لەو یاریە.

دوای یەکسانبوونی یانەکەی بەرامبەر کالیاری، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، هەڵەیان زۆر ئەنجامداوە لەو یاریەدا بە شێوەیەک کە رێگەیاندا حەوت هێرشی هەڵگەڕاوەی مەترسیدار لەسەریان دروست بێت.

ئەلێگری وتی: ئامانجمان ئەوە بوو بە شێوازی تیکی تاکا یاری ئەنجامبدەین بەڵام لە تۆپە کورتەکاندا سەرکەوتوو نەبووین، لەو جۆرە یاریانەدا پێویستە شەڕی زیاتر بکەیت.

وتیشی: وەرزەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و هەموو یانەیەک لە پێناو ئامانجەی هەیەتی دەجەنگێت، ئەگەر بە تەواوی هێزەوە ئامادەنەبیت ئەوا بە دڵنیاییشەوە تووشی شکست دەبیت.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانانی کالیاری لە سەرەتاوە خۆیان ماندوو کرد ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو لە کۆتایی یاریەکەدا توانای جەستەییان دابەزی بەڵام لەڕووی تەکنیکەوە لە یانەکەیان باشتر بوون.

دەشڵێت، لە تایمی یەکەمدا یاریزانەکان هەڵەی باوەڕپێنەکراویان ئەنجامداوە بەڵام لە تایمی دووەمدا باشتر بوون، یاریکردن بەرامبەر کالیاری لەو یاریگایەدا ئاسان نییە بۆ هیچ راهێنەرێک، دەبێت یاریزانەکان وانەیەکی باش فێربووبن چونکە هەمووان هەڵەکانی خۆیان دەزانن.

خ . ک