AM:12:02:20/04/2024
332 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردەوە
سەرنجیان لەسەر ئەو یارییانەیە کە ماویانە و مان سیتی بە باشترین یانەی مێژووی پریمەر
لیگ ناو دەبات.
بەر لە
رووبەروو بوونەوەی ولڤەر هامپتۆن، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ دووپاتیکردەوە،
سوپاسی ئاستی یاریزانەکان و هەموو دەستەی تیپەکەی دەکات لە بەرامبەر ئەو ئاستەی
ئەم وەرزە پیشانیانداوە لە چامپیۆنز لیگ و لە خولی ئینگلتەراش.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سەرنجیان لەسەر ئەو یارییانەیە کە ماویانە، دەشیانەوێت ئاستی راستەقینەی
خۆیان بەرامبەر ولڤەر پیشانبدەن.
وتیشی: سوپاسی رکابەری
باشترین یانەی پریمەرلیگ لە مێژوودا دەکەم کە مانچستەر سیتیە، هەروەها سوپاسی
باشترین یانەی پریمەرلیگ لە هەشت ساڵی رابردوو دەکەم کە لیڤەرپوولە.
دەربارەی
یارییەکەی بایرنیش دەڵێت: ئەوە روونە دەکرا لە یاری چوون باشتربین بۆ ئەوەی کێشەمان
بۆ دروست نەبێت، بەڵام بەهۆی هەندێک هەڵەوە رێگامان بۆ ئاسان کردن و باجەکەمان دا.