خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

PM:11:46:19/04/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ لەگەڵ کالیاری یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی 33ـی خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کالیاری.

تایمی یەکەم، کالیاری خانمە پیرەکەی شۆککرد و دوو گۆڵیان ل خولەکەکانی 30 و 36 لە رێگەی جایتانۆ و یاری مینا تۆمارکرد کە هەردوو گۆڵەکە بە لێدانی سزا بوون.

لە تایمی دووەمدا، کوڕانی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری هاتنەوە ناو کەشی یارییەکە و خۆیان رزگارکرد لە شکست بە شێوەیەک لە خولەکی 61 ڤلاهۆڤیچ گۆڵێکی تۆمار کرد و لە خولەکی 87 بە هەڵەی یاریزانی کالیاری ئەنجامەکەیان لە بەرژەوەندیدا یەکسان بوەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ و خاڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و یوڤی بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی سێیەم و کالیاری بە 34 خاڵ پلەی 13ی سێریا ئەیە.