PM:09:35:19/04/2024
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاسمیرۆ جەختی لەوە کردەوە، رۆناڵدۆ کاری سەرسوڕهێنەر دەکات و مباپێش باشترین یاریزانی جیهانە لە ئیستادا.
کاسیمیرۆی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەیمانچستەر یونایتد، کۆمەڵێک بابەتی گرنگی باسکرد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی ئێل چرینگیتۆدا.
کاسمیرۆ وتی: لەگەڵ رۆناڵدۆ کاتێکی خۆشیان بەسەر بردووە و چەندین رووداوی نایابیان تۆمار کردووە، بەڵام خەڵک بە تەواوی درک بەوە ناکەن کە مێسی و رۆناڵدۆ لە یاریگادا دەیکەن بە تایبەت ئەوەی رۆناڵدۆ.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەستێرە پورتوگالییەکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە، نەک تەنیا لە مان یونایتد و ریاڵ مەدرید بەڵک و لە هەموو ئەو یانانەی یاری بۆ کردوون، تەنانەت وەرزی رابردوو کارێکی سەرسوڕهێنەری کرد بە تۆمارکردنی 54 گۆڵ لە تەنەنی 38 ساڵیدا.
ئەستێرە بەرازیلیەکە دوپاتیکردەوە، لە ئێستادا کیلیان مباپێ باشترین یاریزانی جیهانە و زۆر جیاوازە و خێرایە و زیرەکە، لە هەر کاتێکدابێت دەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات هاوشیوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
دوپاتیشیکردەوە، ئەو کاتەی یانەی شاهانەی جێهێشتووە چووەتە لای ئەنچیلۆتی و راهێنەرەکە دەستی کردووە بە گریان و پێی وتووە کە ئارەزوو ناکات جێیان بهێڵێت.
جەختیشی کردەوە، لە ئێستادا مان یونایتد باشترین یانەی پریمەرلیگە و هاتووە بۆ ئەو یانەیە تاک و نازناوەکان بباتەوە.