تۆخێل: لە رووی دەروونیەوە ئامادەین

PM:08:33:19/04/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکیان بەرامبەر یونیەن بەرلین قورسە بەڵام لە رووی دەروونیەوە ئامادەن.

پێش رووبەرووبوونەوەی یونیەن بەرلین لە خولی ئەڵمانیا تۆماس تۆخێلی راهێنەری بایرن میونشن دوپاتیکردەوە، یونیەن بەرلین دەستپێشخەری ناکات لە یارییەکە و بە بەرگری یاری دەکەن، لەبەر ئەوە ئەرکی ئەوان قورسترە و دەبێت تۆپ بە باشی کۆنترۆڵ بکەن و وریای هێرشی هەڵگەڕاوەش ببن.

دەربارەی یاری رابردوو بەرامبەر ئارسناڵ وتی: هەستەکانی دوای یارییەکە تایبەت بوون و چێژمان لێ بینی و دەشمانتوانی زیاتر ئاهەنگ بگێڕین، خۆشبەختانە لە رووی دەروونییەوە ئامادەین و دەمانەوێت بۆ یارییەکانی داهاتوو هەوڵی بردنەوە بدەین لە خولی ئەڵمانیا.

دەشڵێت: سێرجی گەنابری دەجەنگێت بۆ ئەوەی بۆ یارییەکەی ریاڵ مەدرید ئامادەبێت، سانێش دەیەوێت بۆ یارییەکەی فرانکفۆرت بگەڕتەوە و لەگەڵ ستافی پزیشکیش قسە دەکەن بۆ زانینی بارودۆخی.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنی لەگەڵ بایرن هەیە و پەیوەندیشیان سەبارەت بەم بابەتە سازکردووە و لە ئیستادا ئەوەی هەیە ئەوەیە کە پابەندە پێوەی.