خولی سعودیە.. نەسڕ لە فەیحای بردەوە

PM:08:13:19/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە مانێ سەرکردایەتی نەسڕی کردوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فەیحایان بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 28ی خولی سعودیە یانەی نەسڕ بەبێ رۆناڵدۆ لە یاریگای ئەووەل پارک میوانداری لە فەیحا کرد.

تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی شەش خولەک نەسڕ گۆڵی یەکەمی لێکرا و یانەی میوان پێشکەوت، مانێش لە خولەکی 42 هەلی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ رەخسا لە رێگەی جێبەجێکردنی لێدانێکی سزاوە، بەڵام لەدەستیدا.

لە تایمی دووەمدا، یانە زەرد پۆشەکە ریزەکانی یەکخستەوە و دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە خولەکەکانی 72 و 76 لە رێگەی عەمری و مانێوە تۆمارکرد.

دوای ئەو گۆڵەش مانێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی بە شێوەیەکی نایاب لە خولەکی 82 نوسییەوە، هەرچەندە گۆڵچی فەیحاش بە کارتی سور لە خولەکی 88 کرایە دەرەوە بەڵام کاریگەری لەسەر ئەنجامەکە دروست نەکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی نەسڕ کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بووە.