PM:07:52:19/04/2024
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆبێرتۆ
روونیکردەوە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە زۆر
یەکگرتوون و یەک خێزانن.
سێرجی ڕۆبێرتۆی
ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە
چاوپێکەوتنێکدا بۆ تۆڕی موڤ ستار دووپاتی کردەوە، کە ژووری جلگۆڕینی یانە
کەتەلۆنییەکە زۆر یەکگرتووە و پەیوەندی نێوان یاریزانەکان ئارامە، سەرەڕای ئەوەی هەواڵی
ناکۆکی لە نێوان گوندۆگان و ڕۆناڵد ئاراوخۆوە بڵاوبووەتەوە.
بەرشەلۆنە ماڵئاوایی
لە چامپیۆنزلیگ کرد، دوای ئەوەی لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە چوار
گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر پاریس و تیایدا ئاراوخۆ کاتی سوری وەرگرت و بە یەکێک لە
هۆکارەکانی شکستەکە دەزاندرا.
گوندۆگان لە
کاتی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ئاماژەی بەوەکردووە،
ئەوەی ئاراوخۆ ئەنجامیدا هەڵە بووە و یەکێک بووە لە هۆکارەکانی شکستەکە.
بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکەش
ڕەتیکردەوە وەڵامی لێدوانەکانی هاوتیپەکەی بداتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیتیکی
کارکردنی ڕێگری لێدەکات لەوەی ئەو کارە بکات و دوپاتیشیتکردەوە کە کارتە سورەکەی
تەنیا بەشێک بووە لە روداوەکانی یارییەکە و ئەو هۆکاری شکستەکە نەبووە.
ڕۆبێرتۆش زیاتر
لەسەر بابەتەکە دواو وتی: ئێمە لە ژووری جلگۆڕین بەدوای کێشەدا ناگەڕێین، هەروەها ئێمە
لە یاری گەڕانەوەدا لە چامپیۆنز لیگ بە شێوەیەکی نایاب دەرکەوتین بەهۆی یەکڕیزی و
هاودەنگی تیپەکەوە، ئەوەی ڕوویدا هیچ ناگۆڕێت لە نیوان یاریزانەکان، لەبەر ئەوە ئامادەین بۆ کلاسیکۆی لالیگا
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە هەبووە بەڵام ئاسایی بووە و گۆندۆکان بە
مەبەستی رەخنە قسەکەی نەوتووە و ئەوان یەک خێزانن.