بەرشەلۆنە کریستنسن دەفرۆشێت یان نا؟

PM:06:29:19/04/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە نیازی فرۆشتنی کریستنسنی نییە تەنیا لە یەک کاتدا نەبێت ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەیان پێشکەش بکرێت.

ئەندریس کریستنسنی دانیمارکی و بەرگریکاری پێشووی یانەی چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندیکرد بە یانەی بەرشەلۆنە و گرێبەستەکەی ئیستاشی لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بەتایبەت یانەکانی پریمەر لیگ ئەو یاریزانەیان کردووەتە ئامانج تا لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا بیگوازنەوە.

موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوەیەک تا ئەم ساتە بیریان لە دەستبەرداربوون لە کریستنسن نەکردووەتەوە و دەیانەوێت پارێزگاری لێبکەن.

ئاماژەی بەوەشداوەم تەنیا لە یەک حاڵەتدا یانە کەتەلۆنیەکە ئەو یاریزانە دەفرۆشێت ئەویش ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەیان پێشکەش بکرێت و کەمتر نەبێت لە 45 ملیۆن یۆرۆ.

دەشڵێت، بەرگریکارە دانیمارکیەکەش هەست بە دڵخۆشی دەکات لە یانەکەیدا و بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا وەک یاریزانێکی سەرەکی و کاریگەر پشتی پێبەستراوە لە یارییەکاندا.

خ . ک