ئۆنای ئێمری دەبێتە شوێنگرەوەی تین هاگ

PM:05:54:19/04/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆنای ئێمری چووەتە نێو بژاردەکانی مانچستەر یونایتد تا ببێتە شوێنگرەوەی تین هاگ لە کاتی دوورخستنەوەیدا.

راپۆرتا رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، رۆژ لە دوای رۆژ چارەنووسی ئیریک تین هاگی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لە ئەرکەکەیدا زیاتر دەکەوێتە مەترسیەوە بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکانی جێگیر نییە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد لە هەنگاوەکانیان بەردەوامن بەمەبەستی رازیکردنی راهێنەرێکی گەورە تا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا ئۆنای ئێمری راهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا چووتە نێو بژاردەکانی سەر مێزی گفتوگۆی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان تا ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە لە شوێنی ئیریک تین هاگ لە کاتی دوورخستنەوەی لە ئەرکەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە ئەندامانی کارگێڕی مان یونایتد داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ ئێمری ئیمزا بکرێت چونکە راهێنەرێکی نایابە و شێوازی پلانەکانیشی لەگەڵ یانەکەیان گونجاوە، جگە لەوەش سەرسامیەکی زۆریشی بە ئەنجامەکانی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا هەیە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە کە بە هێنانی ئۆنای ئێمری یانەکەیانبگاتەوە ئەو ئاستەی کە ناسراوە و لەو ئاستەدا بێت کە هاندەران ویستویانە لە مێژوودا.

خ . ک