رۆدیگێر: نامەیەکی پێرێز هۆکاری چوونم بوو بۆ ریاڵ مەدرید

PM:05:17:19/04/2024

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدیگێر دوپاتیکردەوە نامەیەکی پێرێز هۆکاری پەیوەندیکردنی بووە بە ریاڵ مەدریدەوە.

ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چاوپێکەوتنیکیدا لەگەڵ کەناڵ پلەس رایگەیاند، بەردەوام خەونی یاریکردنی بۆ یانە ئیسپانیەکە بینیوە.

رۆدیگێر دەڵێت، زۆر کات لەگەڵ خۆی قسەی کردووە کە ئایا رۆژێک دێت کە بتوانێت درێسی ریاڵ مەدرید بپۆشێت، جگە لەوەش لە ساڵی 2016 نامەیەکی لەلایەن فلۆتینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدریدەوە پێگەیشتووە و بەردەوام ئەو نامەیەی لەبەردەم خۆیدا داناوە کە هۆکاری پەیوەندی کردنی بووە بە یانە ئیسپانیەکەوە.

دەشڵێت، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵیداوە بیگوازێتەوە بەڵام کاتێک بیری لێکردووەتەوە بە ئۆفەرەکەیان رازی نەبووە چونکە ئەو شوێنە نەبووە کە ئەو ویستویەتی.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک نازناوی چامپیۆنز لیگی لەگەڵ چێڵسی بەدەستهێنا زانیویەتی کە کاتی ئەوە هاتووە بچێتە ریاڵ مەدرید چونکە ئەوەندە توانای هەیە بتوانێت ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکەش بکات.

خ . ک