پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ ئاشکرا کرا

PM:04:06:19/04/2024

14716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئامێرێکی دەستکرد ریاڵ مەدریدی بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دیاریکردووە.

یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی و هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان و بروسیا دۆرتمۆند لە قۆناغەکەدان.

تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان بە پشتبەستن بە ئامێرێکی زیرەک پێشبینی بۆ ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ کردووە بە شێوەیەک کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبێتە پاڵەوان.

بە پێی ئەو ئامێرە زیرەکە، یانەی شاهانە زۆرترین رێژەی بوون بە پاڵەوانی خولەکەی بەدەستهێناوە بە شێوەیەک کە لە سەدا 39ی پێ بەخشیوە کە دەبێتە پاڵەوان.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دوای کردنە دەرەوەی بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمدایە و بە پێی ئامێرە زیرەکەکە بێت ئەو یانەیە رێژەی لە سەدا 28ی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش بە ڕێژەی لە سەدا 17 لە پلەی سێیەمی یانە ماوەکاندایە تا ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە بە جیاوازی تەنیا لە سەدا یەک لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند کە بە پاڵێوراوی چوارەم دانراوە.

یارییەکانی جوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ لە 30ی ئەم مانگە و یەکی مانگی پێنج بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە حەوت و هەشتی مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێن، یاری کۆتاییش لە یەکی مانگی شەش لە یاریگای ویمبڵی ئەنجامدەدرێت.


خ . ک