ناگلیسمان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردەوە

PM:03:01:19/04/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناگلیسمان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردەوە و دوپاتیشیکردەوە بڕیارەکەی لە دڵەوە داوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەرینا و لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا درێژکردنەوەی گرێبەستی ناگلسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تا هاوینی 2026 ڕاگەیاند.

لە راگەیاندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە راهێنەرە تەمەن 36 ساڵانەکە تا کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2026 لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و گرێبەستەکەی لە پاش یۆرۆ کۆتایی پێنایەت.

ناگلسمان دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی وتی: ئەمە بڕیارێکە لە دڵمەوە داومە، شانازییەکی گەورەیە کە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بم و لەگەڵ باشترین یاریزانانی ئەڵمانیا کاربکەم.

هەروەها ڕودی فۆلەر، بەڕێوەبەری تەکنیکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، پێش یارییە نێودەوڵەتییە سەرکەوتووەکانی ئەم دواییە، بە تەواوی بڕوایان بە جولیان ناگلسمان هەبوو بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە بەڵام پاش ئەو یارییانە جارێکی تر جولیان و ستافەکەی نیشانیاندا دەتوانن چ جۆش و خرۆشێک لە ئەڵمانیادا هەڵگیرسێننەوە.

بێرند نۆیندۆرف، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە وتی: راهێنەرەکە لەبەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەی زۆرێک لە یانە گەورەکانی رەتکردوەتەوە چونکە دڵی لێرەیە، لە ئێستادا ئێمە ئارامین و سەرنجمان لەسەر پێشکەشکردنی ئاستێکی نایابە لە یۆرۆدا.