ئاراوخۆ: لە دانوستاندام لەگەڵ بەرشەلۆنە

PM:09:33:18/04/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاراوخۆ باسی لەوەکرد لە دانوستاندایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و رەتیکردەوە ئەو هۆکاری شکستی بەرشەلۆنە بێت بەرامبەر پاریس.

رۆناڵد ئاراوخۆ لە مەراسیمی چاپی نۆزدەهەمی کتێبی رێلاتسز سۆڵجەرس باسی لە یارییەکەی پاریس سان جێرمان کرد و ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ یانەکەی لە گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئاراوخۆ سەبارەت بە کرانە دەرەوەی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگ وتی: منیش وەک هەموو هاندەرێکی بەرشەلۆنە دڵتەنگم، ئێمە ویستمان سەربکەوین و هەلی ئەوەشمان هەبوو، ئەوەی بەسەرمدا هات بەخت بوو چونکە ناوبژیوان دەیتوانی فیکە لێبدات یاخود نا، لە کانی فیکە لێدانەکەدا زانیم کارتی سورم پێدەدات.

یاریزانەکە دوپاتیکردەوە خۆی بە هۆکاری شکستی بەرشەلۆنە نابینێت، بەڵام نەشیشاردەوە کارتە سورەکەی ئەو کاریگەری هەبووە لەسەر یارییەکە چونکە ژمارەیان کەمیکردووە، سوپاسی هەموو ئەوانەشی کرد پشتگیریان کردووە بە تایبەت ئەو هاندەرانەی لە کاتی کرانە دەرەوەی سرودی نیشتمانی ئۆرۆگوایان دەگوتەوە.

ئاراوخۆ سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەشی باسی لەوەکرد خودی خۆی دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و لە هەموو شتێک رازیە، وە بەڕێوبەری کارەکانیشی دانوستانی لەگەڵ کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە دەستپێکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و ئامانجیان لەو کارەیە.

هەر لە سەروبەندی ئەو لێدوانانەدا پەیامنێرێک جارێکی تر پرسیاری لە ئاراوخۆ کرد سەبارەت بە کارتی سووری بەرامبەر پاریس سانجێرمان، بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە کە بە ڕوونی نەیویست بەردەوام بێت لە قسەکردن لەسەر ئەو ڕووداوە و وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی دایەوە و رایگەیاند، هەرچییەک بێت ئەوە ئابڕوچوونی سەدە نییە.