دی رۆسی لەگەڵ رۆما بەردەوام دەبێت

PM:07:53:18/04/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما بڕیاریدا گرێبەستەکەی دی رۆسی بکەن بە هەمیشەی و راهێنەرەکە لە داهاتوودا لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

لە مانگی یەکدا یانەی ڕۆما دی ڕۆسی وەک ڕاهێنەری کاتیی تیپەکە دەستنیشانکرد تا کۆتایی وەرز، ئەویش پاش دورخستنەوەی خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی لە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی یانەکە.

پێگەی فەرمی یانەی ڕۆما راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە کە دی ڕۆسی تەنها تا کۆتایی وەرز بەردەوام نابێت و بەڵکو لە داهاتووشدا وەک راهێنەری یانەکەیان بەردەوام دەبێت.

باسیشیان لەوەکردووە، دی رۆسی لە ماوەیەکی کورتدا کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تیپەکە درووستکردووە، بەوهۆکارەش دەیانەوێت درێژە بدات بە نووسینەوەی چیرۆکە ناوازەکەی لەگەڵ رۆما، راهێنەرەکە کەسێکی بوێر و بەهێزە، رەگ و ریشەشی لەگەڵ رۆما داکوتیووە و لەگەڵ شاری رۆما و هاندەرانیدا دەگونجێت.

لە راگەیندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە، پێکەوە کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی رۆما شایەنێتی و لە چەند رۆژی داهاتووشدا زانیاری زیاتر دەخەنە روو.

دی ڕۆسی لە 16 یاریدا توانیویەتی 11 بردنەوە بۆ یانەکەی رۆما بەدەستبهێنێت لەگەڵ سێ یەکسانبوون و تەنیا دوو دۆڕان.