ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

PM:07:01:18/04/2024

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سۆتۆ گرادۆ وەک ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا و بۆ یەکەمجارە یارییەکە بەڕێوەدەبات لە مێژووی خۆیدا.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی لە هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا ئاشکراکرد کە وا بڕیارە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.

یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 10ی شەو یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەش سیزار سۆتۆ گرادۆی وەک ناوبژیوانی یارییەکە دەستنیشانکرد و سانچێز مارتینێزیش ناوبژیوانی ڤار دەبێت.

دوای پێنج وەرز ناوبژیوانی لە خولی ئیسپانیا سۆتۆ گرادۆ بۆ یەکەمجار وەک ناوبژیوانی سەرەکی یاری کلاسیکۆی وڵاتەکە دیاریکراوە، پێشتریش دووجار لە ژووی ڤار یەکێک بووە لە ناوبژیوانانی کلاسیکۆ کە یارییەکیان بەرشەلۆنە و یارییەکیان ریاڵ مەدرید براوە بووە.

سۆتۆ گرادۆ لەم وەرزەدا سێ جار یاری یانەی ڕیال مەدریدی بەڕێوەبردووە، کە لە یارییەکیاندا یانەکە بەرامبەر بیتیس یەکسانبووە و دوو بردنەوەش بەرامبەر لاس پاڵماس و ڕیال سۆسیداد بەدەستهێناوە.