PM:05:07:29/03/2024
10156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ
دیاریکراوە و پیلێ دووەمە و کریستیانۆ لە پلەی 10مدایە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ریزبەندی باشترین
یاریزانانی لە مێژووی تۆپی پێدا بڵاوکردەوە لەسەر ئاستی تاکە کەسی و بەدەستهێنانی
نازناوەکان لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکانیاندا.
بە پێی ئەو رۆژنامەیە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و
یاریزانی یانەکانی بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی
پێ دیاریکراوە دوای ئەوەی چەندین خەڵاتی تاکەکەسی و ژمارەیەک نازناوی زۆری
بردووەتەوە بەتایبەت سێ نازناوی چامپیۆنز لیگ و نازناوی مۆندیالی 2022.
لە پلەی دووەمیشدا، پێلێی ئەفسانەی پێشووی
هەڵبژاردەی بەرازیل دەبینرێت بەهۆی ئەوەی توانیویەتی سێ نازناوی مۆندیال لە ساڵانی
1958 و 1962 و 1970 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بباتەوە.
دێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینیش لە پلەی
سێیەمی باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ دیاریکراوە، هەریەکە لە یۆهان کرۆیڤ و
زەینەدین زیدان و دی ستیفانۆ و رۆناڵدۆی دیاردە و گارنیچا و زیکۆ لە پلەکانی
چوارەم تا نۆیەمی ریزبەندیەکەدان.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی
ئەستێرەی مێژوویی پورتوگال و یانەکانی ریاڵ مەدرید و مان یونایتد و یۆڤانتۆس و
نەسڕ و سپۆرتینگ لە پلەی 10ی باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێدا دەبینرێت هەرچەندە
گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان و چامپیۆنز لیگیشە، وە چەندین نازناو و خەڵاتی
تاکەکەسی زۆریشی بەدەستهێناوە.
خ . ک