میسی داوای کردووە چاڤی بکرێتە راهێنەری ئینتەر میامی

PM:04:30:29/03/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی داوای کردووە چاڤی بکرێتە راهێنەری ئینتەر میامی و بەرپرسانی یانەکەش هەوڵەکانیان دەستپێکردووە.

پێگەی ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی رایگەیاندوە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئینتەر میامی ئەمریکی داوای کردووە لە وەرزی داهاتوودا کەسێکیتر بکرێتە راهێنەری یانەکەیان.

پێگەکە ئاشكرایکردووە، میسی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆی کردووە و داوای لێکردوون گرێبەست لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئێستای بەرشەلۆنە ئیمنزابکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ئەو بیرۆکەیە بە گونجاوترین دەزانێت و تەنانەت پەیوەندی بە چاڤی هێرناندێزەوە کردووە کە لە شوێنی تاتا مارتینۆ ئەو ئەرکە وەربگرێت.

رونیشیکردووەتەوە، دەیڤد بێکهام و خاوەنەکانی تری ئینتەر میامی دڵخۆش دەبن ئەگەر بتوانن راهێنەرە ئیسپانیەکە رازیبکەن چونکە پێشتریش لەگەڵ ئەستێرەکانی ئێستای یانەکەیان پێکەوە کاریان کردووە لە یانە کەتەلۆنیەکە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانە ئەمریکیەکە بە جددی بیریان لە دوورخستنەوەی تاتا مارتینۆ کردووەتەوە لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بەهۆی ناجێگیری ئەنجامەکانیان لەم وەرزەدا.

خ . ک