زیدان دەبێتە راهێنەری بایرن و ریبێری یاریدەدەری دەبێت

PM:04:08:29/03/2024

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ راهێنەرایەتی بایرن میونشن و ناگلیسمانیش یەکیکە لە بژاردەکان.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، ئەگەری زۆرە زەینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید ببێتە راهێنەری بایرن میونشن.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا زیدان بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بایرن میونشن لە شوێنی تۆماس تۆخێل و بژاردەی یەکەمی بەرپرسانی ئەو یانەیەشە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر راهێنەرە فەرەنسیەکە بگاتە رێککەوتن لەگەڵ کارگێڕی یانە باڤاریەکە ئەوا بە دڵنیاییەوە فرانک ریبێری یاریزانی پێشووی فەرەنسا و ئەو یانەیەش دەبێتە یاریدەدەری زیدان.

زیدان لە ساڵی 2021ەوە کە وازی لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید هێناوە تا ئێستا نەبووەتە راهێنەری هیچ شوێنێکی تر لە کاتێکدا یانە گەورەکانی ئەوروپا بەردەوام هەوڵیانداوە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

بە پێی رۆژنامەی بێڵد بێت، جگە لە زیدان بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە دەیانەوێت جارێکیتر جولیان ناگلیسمانی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگەڕێننەوە بەڵام ئەگەر ئەو راهێنەرە رازیبێت چونکە پێشتر بەهۆی کێشەی لەگەڵ یانەکەدا لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.


خ . ک