بێلینگهام: چاوەڕێم نەدەکرد هێندە بە خێرایی پێشبکەوم

PM:03:31:29/03/2024

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێلینگهام پێیوایە وەک کەسێکی ئاسای رۆژانە دەچێتە سەر کار و دەشیەوێت نازناوەکان لەگەڵ ریاڵ و ئینگلتەرا بەدەستبهینێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرت، جود بێلینگهامی یاریزانی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوپاتیکردەوە ئامانجی ئەوەیە نازناوەکان لەگەڵ یانە و هەڵبژاردە بەدەستبهێنێت و یادگاری جوان لە گەڵیاندا درووست بکات.

سەبارەت بە تۆمارکردنی 20 گۆڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەدا، لە پێناو یاریمەتیدانی یانەکەی دەچێتە یاریگاوە و هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنن، پێشیوایە هەواداران کاریگەرێکی یەکجار زۆریان هەیە ئەگەر ئەوان هەست بکەن یاریزانێک دڵسۆزە پشتگیری دەکەن ئەویش پێویستی بە پشتگیری ئەوان هەیە، لە کۆتایدا بابەتەکە هەر پەیوەست دەبێت بە سەرکەوتنی تیپەکەیەوە.

وتیشی: کاتێک لە وێمبڵی یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یان لە بێرنابیۆ یاری بۆ ریاڵ مەدرید دەکەم، وەک خەونێک وایە، هەرگیز بیرم نەدەکردەوە ئەوەندە زوو بگەم بە خەونەکەم، سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەم کە بەشدارییان لە گەشتەکەمدا کردووە تا ئێستا.

جود باسی لەوەشکرد، کەسانێکی زۆر هەن کە پشتگیری دەکەن لە هاوڕێیان و خێزانەکەی، بەڵام ئەو هەست ناکات منداڵێک بێت بەڵکو پێیوایە هەر وەک کەسێکی ئاسای رۆژانە دەچێتە سەر کار و چێژ لە کاتەکانی وەردەگرێت.

سەبارەت بە ئیسپانیاش وتی: خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی ئیسپانیا و هەبوونی بەرپرسیارێتی زیاتر لە مەدرید و هەڵبژاردەی نیشتمانی زۆر قورسە بەڵام خۆشیشە، هەوڵدەدەم چێژ لە ئەزموونەکانم وەربگرم، باشتر بم و بەردەوام بم لە بەرەوپێشچوون.