وادەی رۆیشتنی گواردیۆلا لە سیتی ئاشکرابوو

PM:02:32:28/03/2024

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیپ گواردیۆلا لە ئەرکی راهێنەرایەتی مان سیتی وازدەهێنێت کاتێک گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، واز لە ئەرکەکەی دەهێنێت لەگەڵ سیتیزن، ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا.

ڕاهێنەرە تەمەن 53 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی تا مانگی حوزەیرانی 2025 درێژ بووەتوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکەش، ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی و زێدانی فەرەنسی و میکێل ئارتێتای ئیسپانی و جولیان ناگلسمانی ئەڵمانی، لەو پاڵێوراوانە دەبن کە سیتی دەیەوێت بیانکاتە شوێنگرەوەی گواردیۆلا.

پیپ گواردیۆلا لە هاوینی 2016 ئەرکی راهێنەرایەتی مان سیتی گرتە ئەستۆ، دوای ڕۆیشتنی لە بایرن میونشن.

راهێنەرە ئیسپانیەکە پێنج جار نازناوی پریمەر لیگ و دوو جار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چوار جار جامی کاراباو و جارێکیش چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە لەگەڵ شین پۆشەکانی مانچستەر.