میلان ئەستێرەیەکی پاریسی کردووەتە ئامانج

PM:01:57:28/03/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەی سی میلان رامۆسی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت هێڵی هێرشبردنی بەهێز بکات.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کرد، یەکێک لە هێرشبەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان لە چاوی بەرپرسانی یانەی میلانی ئیتاڵیدا دەدرەوشێتەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو.

ڕۆژنامەی لا ڕیپۆبلیکای ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێڕی رۆسۆنێری هەوڵدەدات هێڵی هێرشبردن بەهێزتر بکات بە گرێبەستێکی نوێ لەژێر ڕۆشنایی ئەو جەنجاڵییەی لەسەر ئەگەری ڕۆیشتنی ئۆلیڤەر جیرۆ و ڕافاێل لیاو لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دروست بووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، میلان بیر لە گواستنەوەی ڕامۆسی هێرشبەری پورتوگالی دەکاتەوە، یاریزانەکەش پێدەچیت نارازی بێت لە یانە فەرەنسییەکە بەهۆی کەمی بەشداری کردنەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی میلان بۆ وەرگرتنی ڕامۆس زۆر قورس دەبێت، بەتایبەتی کە پاریس رێگە خۆشکەر نابێت بۆ فرۆشتنی بە پارەیەکی کەم، لەبەر ئەوەی کە هاوینی ڕابردوو 80 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستەکەی خەرج کرد کاتێک لە یانەی بەنفیکاوە گواستیەوە.

هەروەها گۆنزالۆ ڕامۆس مووچەی ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت کە لە توانا داراییەکانی یانە ئیتاڵییەکە زیاترە.

رامۆس لەم وەرزەدا بەشداری لە 30 یاریدا کردووە لەگەڵ پاریس، توانیویەتی نۆ گۆڵ و ئەسیستێک تۆمار بکات.