ئاماژەیەک هالاند لە بەرشەلۆنە نزیک دەکاتەوە

PM:12:35:28/03/2024

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوکی هالاند لە بەرشەلۆنە بیندراوە و پێدەچێت خوان لاپۆرتا گواستنەوەی یاریزانەکە بکاتە بۆمبێک بۆ هاندەرانی یانەکەیان.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆتیڤۆ و سپۆرت پشتڕاستیان کردەوە، کە هالاند بووەتە ئامانجی سەرەکی بەرشەلۆنە لە هاوینی 2025، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێک بۆ سوود وەرگرتن لە قازانجی یاریگای کامپ نۆی نوێ.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە باوکی یاریزانەکە لە چێشتخانەی ئێل ناسیۆنال کە لە شاری بەرشەلۆنەیە نان دەخوات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە گرێبەستی هالاند بۆمبێک بێت بۆ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی یانەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

گرێبەستی هالاند لەگەڵ مان سیتی تا هاوینی 2027 درێژ دەبێتەوە، بەڵام بەپێی بڕگەیەک یاریزانەکە دەتوانێت بە 180 ملیۆن یۆرۆ ئازاد بکرێت لە ساڵی داهاتوودا.

بەرشەلۆنە پێشتر یەکەم هەوڵی خۆی دابوو بۆ بەشداریکردنی هالاند لە یەکی نیسانی ساڵی 2021، بەڵام یاریزانەکە رۆیستنی بۆ مان سیتی پێ باشتر بوو.

total Barça on X: