ئایا ئەلڤێس تا کەی بە ئازادی دەسوڕێتەوە

AM:11:37:28/03/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆسیەکەی ئەلڤێس بە کراوەی دەهێڵدرێتەوە بەڵام تا ئەنجامی تانەکەی دەردەکرێت یاریزانەکە بە ئازادی دەمێنێتەوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی دوایین پێشهاتەکانی پێگەی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی، ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە، سەبارەت بە دۆسیە بەربڵاوکەی ئاشکرا کرد.

هەفتەی ڕابردوو دادگای ئیسپانیا بڕیاریدا کە ئەلڤێس بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ ئقازاد بکات، کە بەهۆی دەسترێژی سێکسی زیندانی کرابوو.

لە ماوەی زیاتر لە 14 مانگدا ئەمە یەکەمجارە یاریزانە بەڕازیلییەکە لە زیندان ئازاد بکرێت، دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی 2023 دەستگیرکرا

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەلڤێس بۆ ماوەیەک لە دەرەوەی زیندان دەمێنێتەوە، چونکە پێناچێت بەمنزیکانە دەرئەنجامی تانەکەی ببیسترێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەستەمە بەر لە سەرەتای ساڵی 2025 گوێ لە ئەنجامی تانەدانەکە بگیرێت و ئەمەش لە دەقی دادگای ئیسپانیاوە دەرچووە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، کەیسەکە لە ئێستادا کراوەیە، بەو پێیەی پێشبینی ناکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دابخرێت، بەڵام یاریزانەکە بۆ ماویەک بە ئازادی دەهێڵدرێتەوە.