داهاتووی ڤاران ئاشکرا دەکرێت

AM:10:47:28/03/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بن جاکۆبس ڤاران بە یانە سعودییەکان دەبەستێتەوە و ئیتیحادیش رەتیدەکاتەوە یاریزانەکەیان بوێت.

چارەنووسی رافێل ڤارانی فەرەنسی، بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتد، تا ئێستا ناڕوونە، لەبەر ڕۆشنایی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە کۆتایی وەرزی ئێستادا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایان کرد کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە هەوڵی گواستنەوەی ڤاران دەدات لە هاوینی داهاتوودا.

ڕۆژنامەنووسی ئینگلیزی بن جاکۆبس ئاماژەی بەوەدا، کە سندوقی وەبەرهێنان متمانەی بە ڤاران هەیە کە لە دەروازەی نەسڕ یان ئیتیحادەوە بچێتە خولی سعودیە.

لە بەرامبەردا سەرچاوەیەک لەناو یانەی ئیتیحاد پشتڕاستی کردەوە، کە بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە پلانەکانی تیپەکەدا نییە لە ماوەی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ئەوەی هەر یاریزانێک بۆ ئەو یانانە دەستنیشان بکرێت ، ڕاوێژ بە ستافی تەکنیکی تیپەکە دەکرێت بۆ دیاریکردنی پێویستی خۆیان بۆ ڕاکێشانی یاریزانەکە یان نا، هەروەها ڤاران یاریزانێکی پەسەندکراو نییە بۆ ستافی تەکنیکی یانەکەیان.

ڤاران تەمەنی 30 ساڵە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە، بڕگەیەک لە گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەکە هەیە کە دەتوانێت گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکیتریش درێژ بکاتەوە بەڵام ئەستەمە لەگەڵ مان یونایتد درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات.