خولی عێراق.. هەولێر و نەفتی میسان یەکسانبوون و زاخۆ دۆڕا

PM:04:37:31/12/2023

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق هەولێر دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر نەفتی میسان لەدەستدا و زاخۆ بە کارەبا دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 12ی عێراق، یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەفتی میسان.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانەی چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 73 شیرکۆ کەریم گۆڵێکی بۆ هەولێر تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 89 عەلائەدین بەشار گۆڵی یەکسانی بۆ نەفتی میسان کردەوە و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی کارەبا بووەوە و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.
بەو ئەنجامانەش، زاخۆ بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدایە، هەولێر 12 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دەبینرێت.

خ . ک