بێرناردۆ ژمارەکەى میسى و لیڤاى تۆمارکردەوە

PM:01:37:18/05/2023

612 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێرناردۆ ژمارەکەى میسى و لیڤاى تۆمارکردەوە و مەحریزیش بوو بە یەکەم جەزائیرى دوو جار بگاتە یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگ.

بێرناردۆ سیلڤاى پورتوگالى ڕۆڵێکى گەورەى هەبوو لە بردنەوەکەى مانچستەر سیتى لە ڕیاڵ مەدرید بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر لە چامپیۆنز لیگدا، کە توانى دوو گۆڵ تۆماربکات.

تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، بێرناردۆ سێیەم یاریزانە دوو گۆڵ یان زیاتر لە یەک یارى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆماربکات، دواى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى لە 2011 و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى لە 2013دا.

لەلایەکى ترەوە، تۆڕى سکواکا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، بێرناردۆ لەگەڵ مانچستەر سیتى گۆڵى لە سەرجەم قۆناغەکانى چامپیۆنز لیگدا تۆمارکردووە.

هاوکات ڕیاز مەحریزى یاریزانى مان سیتى، یەکەم یاریزانى جەزائیرى و دووەم یاریزانى عەرەبییە دوو جار سەرکەوتن بۆ یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت، لە دواى محەمەد سەڵاحى میسڕى، کە ئەم لەگەڵ لیڤەرپوڵ سێ جار گەیشتووەتە یارى کۆتایى ئەو خولە.

ئەگەر مەحریز نازناوى چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت، دەبێتە دووەم یاریزانى جەزائیرى جامى پاڵەوانێتییەکە بەرزبکاتەوە، لە دواى ڕابح ماجەر، کە ئەم لە وەرزى 1986 بۆ 1987دا نازناوەکەى لەگەڵ پۆرتۆ بەدەستهێناوە.

گ . ف

Bernardo Silva gives verdict on Inter as Man City reach Champions League final - Manchester Evening News