لە خولی نایابی عێڕاقدا نەورۆز و زاخۆ بەبێ هاندەر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

PM:02:21:24/10/2022

400 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی نایابی عێڕاق ئەمڕۆ و سبەی گەڕی چوارەمی دەست پێدەکات، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 24/10/2022 گەڕی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق بە یاری نێوان دیوانیە و زەوڕا دەست پێبکات کە کاتژمێر 3 لە یاریگای ( کوت)ـی ئۆڵۆمپی یاری دەکەن.

یانەی دهۆك کە تائێستا لە سێ یاریدا خاوەنی 7 خاڵە کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە لە یاریگای نەجەف دەبێتە میوانی یانەی نەفتی ناوەڕاست کە تا ئێستا لە سێ گەڕی ڕابردوو هیچ سەرکەوتنێکی تۆمار نەکردووە و لە هەرسێ یاریدایەکسان بووە، لە هەمان کاتدا هەر دوو یانەی شوڕتە و نەفت یاری دەکەن و کاتژمێر 7:30 شەو کارەبا و قوەی جەوی لە یاریگای ( شەعب) یاری دەکەن.

لە یارییەکانی سبەی سێشەممە 25/10/2022 کاتژمێر 3ـی ئێوارە لە یاریگای زاخۆ هەر دوو یانەی کوردستانی زاخۆ و نەورۆز ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بە هۆی سزادانی یانەی زاخۆ ئەم یاریە بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەدەچێت، لە هەمان کاتیشدا قاسم میوانداری یانەی کەرخ دەکات، کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە نەجەف و سناعە وە لە هەمان کاتدا تەڵەبە و نەفتی میسان یاری دەکەن، لە کاتژمێر 7:30 شەو کەربەلا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نەفتی بەسڕە یاری دەکات.

یانەی هەولێریش بە سەرکردایەتی ڕاهێنەری تازە ( غازی فەهد ) سبەی کاتژمێر 7:30 شەو لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری ڕووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە، هەولێر لە سێ یاری ڕابردوودا تووشی شکست بووە و هیچ خاڵێکی نیە، یانەی حدود لە سێ یاریدا خاوەن دوو سەرکەوتن و بەرامبەر بوونێکە 7 خاڵیشی کۆکردۆتەوە، بۆیە هەولێر مەبەستیەتی لەم یاریەوە سنورێک بۆ حدود و بۆ خۆشی دیاری بکات.