تین هاگ: پێویستە بردنەوە بەدەستبهێنین

PM:10:45:14/09/2022

752 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ رایگەیاند کە هەموو یاریەک لە ژێر فشارێکی زۆردان و دڵنیایی نەدا لەسەرەکیبوونی رۆناڵدۆ لە یاریەکەیان بەرامبەر شێریف.

پێش یاریەکەیان بەرامبەر شێریف تیراسبۆلی مۆلدۆڤی لە یۆرۆپا لیگ، ئیریک تین هاگی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند، بەرامبەر رکابەرێکی قورس یاریدەکەن و ئەو یانەیە لە رابردوودا بردنەوەی بەسەر هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و شاختار بەدەستهێناوە.

تین هاگ دەڵێت، ئەگەر بمانەوێت بردنەوە بەسەر شێریف بەدەستبهێنین بە دڵنیاییەوە دەبێت باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین و یانەکەشم بۆ هەموو یاریەک لە ژێر فشارێکی زۆردایە و ئامادەن بۆ ئەو رووبەڕووبونەوەیە.

سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی رۆناڵدۆ بەسەرەکی لەو یاریەدا، تین هاگ دوپاتیکردەوە بەداخەوە کە وەڵامی ئەو پرسیارە ناداتەوە و پێویستە هەموو خەڵکی مۆلدۆڤیاش چاوەڕێ بکەن تا پێش یاریەکە کە بزانن پێکهاتەکە چۆنە.

تین هاگ داوای لە یاریزانەکانی کرد پلانەکان وەک خۆی جێبەجێبکەن و تەنیا ئامانجیان بردنەوە بێت چونکە کاتێک لە یاری یەکەمدا تووشی شکستبویت پێویستە لە یاری دووەمدا قەرەبووی ئەوە بکەیتەوە.

خ . ک