لیڤەرپوڵ یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

PM:08:24:06/02/2025

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ دەیەوێت دی یۆنگ لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ و ئەم گرێبەستە لە هاوینی داهاتوودا ئەنجام بدات.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا پاداشتی سڵۆتی راهێنەر بدەنەوە و کۆمەڵێک یاریزانی لەسەرجەم پێگەکانی یاریگادا بۆ بگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە یەکێک لەو یاریزانانەی کارگێری یانە ئینگلزییەکە ئامادەیە بیگوازێتەوە فرێنکی دی یۆنگە لە یانەی بەرشەلۆنە و بۆ ئەم مەبەستە 35 ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئامادەکردووە.

ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە پاش ئەوەی تووشی پێکانبوو پێگەی سەرەکی یانەکەی بۆ کاسادۆ لەدەستداوە و وەک یاریزانی جێگرەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هەربۆیە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە، لە ساتی هاتنی گرێبەستێکی باشدا.

گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ بلەوگرانا لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئەگەر یاریزانەکە رازی نەبێت بە نوێ کردنەوەی ماوەکەی بارسا لە هاوینی داهاتوو بیر لە بەڕێکردنی دەکاتەوە.

فرێنکی دی یۆنگ زیاتر لە شەش ساڵە بەدرێسی یانەی بەڕشەلۆنە یاری ئەنجام دەدات و لەوماوەیەدا 234 یاری ئەنجامداوە و توانیوێتی 19 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات.


چ.س