AM:11:17:31/08/2022
792 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا ستاییشى ئەلڤارێزى یەدەگى هالاند دەکات و گرێبەستى دى برۆینیش
لەگەڵ یانەکەى بە سەرکەوتوو دەزانێت.
پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا
تایبەت بە یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر نۆتینگهام فۆرست لە خولى ئینگلتەرا ئاماژەى
بەوەکرد، جولیان ئەلڤارێزى هێرشبەرى نوێى یانەکەى یاریزانێکى زۆر سادە و ئەرێنییە
و لە ڕاهێنانەکاندا هەموو تواناى خۆى بەکاردەهێنێت.
گواردیۆلا دەڵێت "ئەلڤارێز کاریگەرى خۆى هەبوو لە قۆناغى پێش وەرزى
نوێدا، ئێستا چەند خولەکێک یارى کردووە، بەشدارى دوو گۆڵى کردووە لە دوایین
یاریدا، هەموان باس لە ئیرلینگ هالاند دەکەن، بەڵام ئەلڤارێز ناوازەیە".
گواردیۆلا دڵخۆشى خۆى بە ئاستى هالاندیش دەربڕى، کە یارى پێشوو هاتریکى تۆمارکرد
و هیوایان هەیە ئاسودەبێت لە یانەکەیاندا و دەشڵێت "هیچ گومانێکمان لەسەر هالاند
نییە و هێشتاش کاتى لەبەردەمدایە بۆ باشتربوون و بۆ ئەوەى ببێتە یاریزانێکى
باشتر".
گواردیۆلا ستایشى کیڤن دى برۆینى یاریزانى ناوەڕاستى تیپەکەشى دەکات، کە
حەوت ساڵە پەیوەندى بە مان سیتییەوە کردووە و پێیوایە گرێبەستێکى باش بووە بۆ
یانەکەى و دەڵێت "دى برۆین بەهرەمەندێکى سەرسوڕهێنەرە و ئیتیکی کارکردن و پابەندبوون
بە هاوکارەکانیەوە هەیە و جێگرى کاپتنى یانەکەمانە".
گ . ف