PM:09:11:05/08/2022
588 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیۆلی ستایشی ئاستی یاریزانە نوێیەکەی یانەکەی کرد و بە گرێبەستێکی گرنگ ناویبرد.
ستیڤانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ستایشی ئاستی چارل دی کیتیلێری بەلجیکی ئەستێرەی نوێی یانەکەی کرد و لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت دوپاتیکردەوە دوای ئەوەی لە شوێنی ڕاهێنانەکانی یانەکە چاوی بە یاریزانەکە کەوتووە لەبارەی شێوازی یاریکردنی میلانەوە قسەی بۆ کردووە.
پیۆلی وتیشی: بەگوێرەی ئەو قسانەی کە کردویەتی زۆر ئاشکرایە کە ئەو یاریزانێکی زۆر زیرەکە و بەتەواوی لە تۆپی پێ تێدەگات.
ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیە ئاماژەی بەوەشکرد دی کیتیلێر خاوەنی بەهرەیەکی سەرنجڕاکێشە و لەکاتی بینینی بە تۆپەوە ڕاستەوخۆ بۆت دەردەکەوێت کە چەندە نایابە.
لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە هیوایەکی زۆریان بەو یاریزانە هەیە بەڵام پێویستە سەرەتا کاتی تەواوی پێببەخشن چونکە لەماوەی دوو بۆ سێ ساڵی تردا ئەو یاریزانە دەکرێت ببێتە ئەستێرەیەکی جیهانی.
خ . ک