ویمبڵدۆن.. نادال بردیەوە و تیستیباس ماڵئاوایی کرد

AM:08:58:03/07/2022

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانیەتی ویمبڵدۆن نادال سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و تیستیباسیش ماڵئاوایی کرد.

لە یاریەکانی قۆناغی چوارەمی پاڵەوانیەتی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەر زەوی دوو یاری گرنگ ئەنجامدرا کە لە یاری یەکەمدا ڕافائێل نادالی ئیسپانی دووەمی ڕیزبەندی جیهان ڕووبەڕووی لۆرینزۆ سۆنیگۆی ئیتاڵی بویەوە.

نادال لە یاریەکەدا ئاستێکی زۆر بەرز و سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە کە خاڵی کۆمەڵەکانی 6 بە 4 و 6 بە 2 و 6 بە 1 بوو و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یاریەکی تردا نیک کیریۆسی ئوسترالی ڕووبەڕووی ستیڤانۆس تیستیباسی یۆنانی چوارەمی ڕیزبەندی جیهان بویەوە و یاریەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە و ئەو یاریزانەی لە پاڵەوانیەتیەکە دوورخستەوە.