لایپزیگ نوێکردنەوەى گرێبەستى نکۆنکۆى ڕاگەیاند

PM:04:25:23/06/2022

488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لایپزیگ گرێبەستى نکۆنکۆى بۆ دوو وەرزى تر درێژکردەوە و یاریزانەکەش چاوى لەسەر نازناوەکانە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە سایتى تایبەتى خۆى بڵاویکردووەتەوە، یانەى لایپزیگى ئەڵمانى ڕایگەیاند، گرێبەستى کریستۆڤەر نکۆنکۆى فەڕەنسى یاریزانى یانەکەى بۆ دوو وەرزى تر درێژکردووەتەوە، کە خۆى لە هاوینى 2024دا تەواودەبوو.

بەپێى گرێبەستە نوێکە نکۆنکۆ، کە بە باشترین یاریزانى وەرزى ڕابردووى خولى ئەڵمانیا هەڵبژێردرا، تا هاوینى 2026 لە ڕیزەکانى لایپزیگدا بەردەوامدەبێت.

ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بەندى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستە نوێکەى نکۆنکۆ 60 ملیۆن یۆرۆیە و گەر هەیە لە ساڵى داهاتوودا چالاکبێت.

نکۆنکۆ دڵخۆشە بە بەردەوامبوونى لە لایپزیگدا، دواى ئەوەى وەرزى ڕابردوو سەرکەوتووبوون لە بەدەستهێنانى جامى ئەڵمانیا و هەوڵى بردنەوەى نازناوى زیاتریش دەدات.

هاوکات کریستۆڤەر فیفیلى بەڕێوەبەرى تەکنیکى لایپزیگ دڵخۆشى و شانازى خۆى بە تواناکانیان لەسەر هێشتنەوەى یاریزانە لاوەکە دەربڕى و دەشڵێت "نکۆنکۆ بەرەوپێشەوە چووە کە یەکێکە لە باشترین یاریزانانى بۆندس لیگا و لە داهاتووشدا دەبێتە یاریزانى سەرەکی لە هەڵبژاردەکەیدا و ئەمەش چیرۆکێکە دەمانەوێت پێکەوە بینوسینەوە".

نکۆنکۆى 22 ساڵ لە 2019دا لە یانەى پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندى بە لایپزیگەوە کرد، لەو ماوەیەدا 93 گۆڵى لە 134 یاریدا تۆمارکردووە.

گ . ف