سەرۆکی مان سیتی: نازانم لە یاریەکەی ریاڵ مەدرید چی رویدا

PM:10:47:30/05/2022

1920 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی مان سیتی دوپاتیکردەوە هالاند باشترین هێرشبەری جیهانە و پێرێزیش پیرۆزبایی لێکردووە.

خەلدون موبارەکی سەرۆکی یانەی مانچستەر سیتی لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی یانەکەی ڕایگەیاند، ئیرلینگ هالاندی یاریزانی نوێی نەرویجی یانەکەیان باشترین هێرشبەری ژمارە نۆیە لە ئێستای تۆپی پێدا و یانەکەیان بۆ ماوەی 15 ساڵیتر هێرشبەرێکی نایابی هەیە.

خەلدون وتی: لە یارییەکانی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید باشترین ئاستی خۆیان پێشکەشکردووە و یاریزانەکایان کەسایەتی گەورەیان هەبوە لە یاریگادا، تەنانەت لە خولەکی 85ی یاری گەرانەوەدا فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید پیرۆزبایی لێکردوون وەک یانەی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی داهاتوو بەڵام نازانن لە خولەکانی کۆتاییدا چی رویدا لە یاریگادا.

وتیشی: لە کۆتا یاریان لە خولی نایابی ئینگلتەرا تا خولەکی 75یش کە دوو گۆڵ لە دوا بوون متمانەی بە ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەکەی هەبوە سەرکەوتن تۆمار بکەن و تەنیا یەک گۆڵیش بەس بوە بۆیان تا بگەڕێنەوە کەشێ یاریەکە و بە دڵنیاییشەوە ئەو کارە گەورەیان ئەنجامدا.

دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یانەکەی دوپاتکردەوە و دەڵێت یانەیەک کە لە ماوەی 19 یاری بەدوای یەکدا 14 بردنەوە و یەکسانبونێکی هەبوبێت و تەنیا یەک شکستی هێنابێت ئەوا دەبێت شانازی پێوە بکرێت چونکە باشترین ئاستی پێشکەشکردووە کە ئەو یانەیەش مان سیتیە.

ئاشكراشیکرد کە بە نیازی ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکی ترن و یاریزانە گەورەکانیش دەیانەوێت درێسی مانچستەر سیتی بپۆشن، لە ماوەی داهاتووشدا گفتوگۆ لەگەڵ گواردیۆلای راهێنەر دەکەن بۆ مانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵیان.

خ . ک