AM:10:48:06/09/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ ژمارەکەی هێنری یەکسانکردەوە و
دوپاتیشیکردەوە ئامانجی ئەوەیە خزمەتی هەڵبژاردەکەی بکات.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە یاریی
هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا گۆڵێکی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ
هەڵبژاردەکەی گەیاندە 51 گۆڵ لە 91 یارییدا.
مباپێ ئێستا لەگەڵ تێری هێنری لە پلەی
دووەمی گۆڵکارانی مێژووی هەڵبژاردەی فەرەنسادان بە تۆمارکردنی 51 گۆڵ و تەنها شەش
گۆڵ ماوە تا ژمارەکەی ئۆلیڤەر جیرۆ یەکسانبکاتەوە کە پێشەنگی گۆڵکارانە لە مێژووی
ئە وهەڵبژاردەیە.
مباپێ لە دوای یەکسانکردنەوەی ژمارەکەی
هێنری رایگەیاند، بەردەوام سەرسام بووە بە هێنری بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیەوێت
ژمارەکەی تێبپەڕێنێت و شانازی دەکات بەوەی توانیویەتی وەک ئەو ئەستێرەیە بێت.
دوپاتیشیکردەوە، دەیەوێت بەردەوام بێت لە
تۆمارکردنی گۆڵ و بردنەوەی نازناو تا بتوانێت لەو رێگەیەوە خزمەت بە هەڵبژاردەکەی
بکات، لە یارییەکانی داهاتووشدا بە شێوازێکی نایابتر کارەکان ئەنجامدەدات.
خ . ک