پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال.. ئیتاڵیا گۆڵبارانی ئیستۆنیای کرد

PM:11:53:05/09/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال ئیتاڵیا گۆڵبارانی ئیستۆنیای کرد و کرواتیا لە دورگەکانی ڤارۆی بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی نۆیەم، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئیستۆنیا بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.

تایمی یەکەم، هەر لە سەرەتاوە ئازۆری باڵادەستی خۆی پیشاندا، بەڵام سەرەرای هێرشەکانیان، بەرگری ئیستۆنیا نەیهێشت بە ئاکامی گۆڵ تۆمارکردن بگەن، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، ئیتاڵیا نان و ئاوی لە ئیستۆنیا بڕی و لە خولەکەنای 58 و 69 و 71 و 89 و خولەکی زیادکراودا، پێنج گۆڵیان نوسییەوە، گۆڵەکانیش مۆیس کین گۆڵی یەکەم، ریتیگوی گۆڵی دووەم و چوارەم، راسپادۆری گۆڵی سێیەم و باستۆنیش کۆتا گۆڵی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئیتاڵیا کۆتاییهات و سێ خاڵی گرنگیان کۆکردەوە، لە یارییەکەی دیکە و لە کۆمەڵەی 12 کرواتیا بە گۆڵێکی کراماریچ لە دورگەکانی ڤارۆیان بردەوە.