PM:11:37:05/09/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال
فەرەنسا لە ئۆکرانیای بردەوە و سوید و سلۆڤینیا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
لە یارییەکانی قۆناغی
پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی چوارەم، هەڵبژاردەی فەرەنسا و
ئۆکرانیا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، کەڵەشێرەکان
باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 10 مایکل ئۆلیسی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن، نیوەی
یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، ریتمی یارییەکە
خێراتربوو، هەرچەندە ئۆکرانیا چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵێ فەرەنسا، بەڵام بەخت
یاوەریان نەبوو، لە بەرامبەردا کیلیان مباپێ لە خولەکی 82 گۆڵی دووەم و دڵنیایی
هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە
دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی فەرەنسا کۆتاییهات، کەڵەشێرەکان سێ خاڵیان کۆکردەوە.
لە یارییەکی دیکە و لە
کۆمەڵەی دووەم، هەڵبژاردەی سوید و سلۆڤینیا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون و بە کۆکردنەوەی
خاڵێک یاریگایان جێهێشت