تۆخێل: یەکگرتوویی تیمەکەی زیاتر بووە

PM:11:15:05/09/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل جەختیکردەوە یەکگرتوویی تیمەکەی زیاتر بووە و هاری کەینیش بە سەرەکی یاریی دەکات.

تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئینگلتەرا، پێش یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەندۆرا رایگەیاند، گۆڕانی لە بیرکردنەوە و رەفتاری یاریزانەکان بەدیکردووە، هەروەها یەکگرتووی لەناو تیمەکە زیاتر بووە.

دەشڵێت: هەری کەین سەرەکی دەبێت، یارییەکەی بەرامبەر ئەندۆرا 108ەمین یاریی کاروانی وەرزشی دەبێت لەگەڵ ئینگلتەرا، بەمەش یەکساندەبێتەوە لەگەڵ بۆبی مۆر، دەچێتە ریزبەندی ئەو پێچ یاریزانەی زۆرترین یارییان بۆ هەڵبژاردەکە ئەنجامداوە.

دوپاتیشیکردەوە، جۆن ستۆنز یاریزانێکی گرنگە، بەڵام بەهۆی کێشە جەستەییەکانەوە بانگهێشتنەکراوە، بەڵام مارک گێیمان هەیە کە یاریزانێکی نایاب و سەرنجراکێشە.

وتیشی: هیچ پلانێکی نییە بۆ بانگهێشتکردنەوەی گرینوود جارێکی دیکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە ئێستادا ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا نییە، بیستومە دەیەوێت یاریی بۆ جاماکیا بکات، ئەگەر ئەوەشنەبێت ئەو یاریزانی لەپێشینەی ئێمە نییە.