مارتینێز:رۆنالدۆ لە دۆخێکی باشدایە

PM:10:28:05/09/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز دوپاتیکردەوە رۆنالدۆ لە دۆخێکی باشدایە و بەرەو ئامانجەکانیان هەنگاو دەنێن.

رۆبێرتۆ مارتینیزی راهێنەری پورتوگال پێش رووبەرووبوونەوەی ئەرمینیا وتی: پێویستە یارییەکانی پێشوو لەبیربکەین، ئەمە ئاڵانگاریی نوێیە، ئەرمینیا لەگەڵ راهێنەری نوێ بەهێزتر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەم قۆناغە قۆناغێکی نوێیە، بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین و یاریزانەکان هەموو سەرنجێکیان خستووەتە سەر یارییەکە و بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین.

دەشڵێت: کریستیانۆ رۆنالدۆ لە دۆخێکی باشدایە و ئەو کاپتن و سەرکردەی تیمەکەیە، بێگوومان بوونی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی توانا و وزەیەکی ئەرێنی بە هەمووان دەبەخشێت.

وتیشی: دیۆگۆ جۆتا بەشێکبووە لە سەرکەوتنەکانی پورتوگال، ئەو هێزبوو بۆ ئێمە، سەرچاوەی هەوڵ و کارکردن بوو، دەیویست مۆندیال بەدەستبهێنێت، ئێمە هەوڵدەدەین بۆ بەدیهێنای ئەو خەونە.