ستێرلینگ لەگەڵ چێڵسی کێشەدایە

PM:10:11:05/09/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ستێرلینگ لەگەڵ چێڵسی لە کێشەدایە و ئامادە نییە گرێبەستەکەی هەڵبووەشێنێتەوە بەبێ وەرگرتنی مافە داراییەکانی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی بی بی سی سپۆرت، یانەی چێڵسی بۆ رزگاربوون لە رەحمی ستێرلینگ،دانوستانی لەگەڵ یانەکانی وەک یۆڤانتۆس و لیڤەرکوزن کردووەتەوە، بەڵام خواستی ئەستێرەی ئینگلزییەکە مانەوە بووە لە لەندەن.

ئەمە لە کاتێکدا، هێرشبەرەکە لە پلانەکانی ئینزۆ مارێسکای راهێنەری بلوز نییە، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ یانەکە ماوە، لە ئەگەری پەشیمانبوونەوەی یانەکەش لەو گرێبەستە، دەبێت بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە ستێرلینگ بدەن.

سەرچاوەکە دوپاتیکردووەتەوە، کێشەکان ئاڵۆزبوون، یانەکە ئامادە نییە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە ستێرلینگ بدات، یاریزانەکەش بەبێ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە گرێبەستەکەی هەڵناوەشێنێتەوە.

ئاشکراشیکردووە، چانسی یارییکردنی ئەستێرە ئینگلزییەکە لە مۆندیالی 2026 لە مەترسیدایە، ئەم هۆکارە رەنگە پاڵنەربێت بۆ ئەوەی هەردوولا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان بگەن بە ئەنجام.