ئایا کاسێمیرۆ دەچێتە نەسر؟

PM:09:15:05/09/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ داوای لە کاسێمیرۆ کردووە پەیوەندی بە نەسرەوە بکات بەڵام ئەو رەتیکردووتەوە و لە هاوینی 2026 بێبەرامبەر مان یوو جێدەهێڵێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی ئیتیحادی سعودی هیچ ئۆفەرێکی پێشکەشی کارلۆس کاسێمیرۆی بەرازیلی، یاریزانی تەمەن 33 ساڵی مانچستەر یونایتد نەکردووە.

رۆمانۆ هەواڵی پەیوەندییکردنی کاسێمریۆی بە ئیتیحاد رەتکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوپاتیکردەوەلە مانگی ئایاری ڕابردوودا هەندێک پەیوەندی سعودی پێگەیشتووە، بەڵام لە هاوینی ئەمساڵدا نزیک نییە لە جێهێشتنی مان یوو.

باسی لەوەشکرد، ئەم وەرزە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوا وەرزی کاسیمیرۆ دەبێت لەگەڵ شەیتانە سورەکان، دوای ئەوە بڕیار دەدات لە ئەوروپا بمێنێتەوە یان هەنگاوێکی نوێ بنێت.

هاوینی ئەمساڵ رۆناڵدۆ یەکەم کەس بووە داوا لە کاسێمیرۆ بکات پەیوەندی بە نەسرەوە بکات، بەڵام لەم هاوینەدا یاریزانەکە پەیوەندیکردنی بە سعودیە رەتکردووەتەوە، بەڵام نیازی هەیە لە هاوینی 2026 دوای کۆتایی هاتنی گریبەستەکەی بەخۆرایی مانچستەر یونایتد جێبهێڵیت.