PM:08:41:05/09/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە تۆمارکردنی
گۆڵێکی ئارۆن رامسی وەک زۆرینەی جارەکان کەسایەتییەکی
بەناوبانگ گیانی لەدەستدا.
ئارۆن رامسی، یاریزانی وێڵزی، ناوەراستکاری پێشووی ئارسناڵ و یۆڤانتۆس
و ئێستای یونام پوماس، پێشتر بەوە ناسرابوو دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لەلایەن ئەو
یاریزانەوە کەسایەتییەکی بەناوبانگ کۆچی دوایی دەکات.
رامسی لە مانگی سێیئەمساڵەوە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، بەڵام دوای شەش مانگ گەرایەوە
یاریگاکان و لە سەرەتای ئەم
مانگە گۆڵێکی تۆمارکرد.
دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی رامسی، جیهانی تۆپی پێ بێدەنگوو، بۆ ئەوەی خۆیان لە گومانە خراپەکان
بەم یاریزانە بەدوور بگرن، بەڵام دوای سێ رۆژ لە گۆڵەکە، جیۆرجیۆ
ئارمەنی ئیتاڵی، کە خاوەنی کۆمپانیای جیۆرجیۆ ئارمەنییە کۆچی دواییکرد.
هەروەها دیارترین
ئەو کەسایەتیانەی دوای تۆمارکردنی گۆڵی رامسی کۆچی دواییان کردووە بریتن لە، ستیڤ
جۆبس، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، لە پێنجی تشرینی یەکەمی 2011 کۆچی دوایی کرد، سێ ڕۆژ پاش ئەوەی ڕامسی گۆڵی بەرامبەر تۆتنهام
هۆتسپێرس لە دێربی باکووری لەندەن تۆمارکرد.
یەکێکی دیکە لەوانە قەزافی دیکتاتۆری لیبیا لە 20ی تشرینی یەکەمی 2011 ڕۆژێک
دوای ئەوەی ڕامسی گۆڵی براوەی بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد بەرامبەر مارسیلیا لە
چامپیۆنزلیگ، ئەمە جگە لە ستیڤن
هۆکینگیفیزیازانی بەناوبانگ و چەندین کەسایەتی دیکە.