PM:07:58:05/09/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی ئەسێنسۆ گومان
و مشتومڕی لەسەرە و دوو دەنگۆی جیاواز لەبارەیەوە هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
رۆژنامەی سپۆرت، رۆڵی رائول ئەسینسیۆی بەرگریکاری لاوی یانەی ریال مەدرید بە روونی
لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆسنۆ کەمبووەتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەکردووە، داهاتووی یاریزانەکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید مسۆگەر نییە و لەم وەرزەشدا
پێدەچێت خۆی لەسەر کورسی یەدەگ ببینێتەوە ئەگەر لە یانەکە بمێنێتەوە.
سپۆرت باسی لەوەشکردووە،
یانەی بێشکتاش خەون بە گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە دەبینێت و دەیەوێت بەر
لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بکات، جا بە شێوەی خواستن یان
هەمیشەیی بێت.
لای خۆیەوە ئاس دوپاتیکردووەتەوە
و دەڵێت؛ بەڵێ، بێشکتاشی تورکی گرنگی بە گواستنەوەی ئەسێنسیۆ دەدات، بەلام ئەستێرە
ئیسپانییەکە لە ریاڵ مەدرید دەمینیتەوە و لە هیچ بارودۆخێک یانەکە جێناهێڵێت.
ئەسێنسیۆ تەمەنی 22
ساڵە، وەرزی رابردوو دوای پێکانی چەند بەرگریکارێکی ریاڵ مەدرید پێگەی خۆی لە
پێکهاتەی سەرەکی بەدەستهێنا، بەڵام دوای رۆیشتنی ئەنچیلۆتی و هاتنی ئەلۆنسۆ بۆ
راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید، ئەسێنسیۆ پێگەکەی لەدەستدا.