PM:06:38:05/09/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شڤانشتایگەر
دوپاتیکردەوە دەبێت یاریزانەکانی ئەڵمانیا هەموو توانای خۆیان پێشکەش بکەن چونکە
بەم ئاستەوە سەرکەوتن بۆ مۆندیال قورسە.
باستیان شڤانشتایگەر،
ئەفسانە و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لەسەر ئەنجامە نەرێنییەکانی
مانشافت بە تەنزەوە وتی: ئەگەر بەم ئاستەوە سەرکەوین بۆ مۆندیال ئەوا پێویستە
دڵخۆشبین.
دەشڵێت: بۆ من ئەمە
هەڵبژاردەی ئەڵمانی نەبوو کاتێک یارییەکەم بەرامبەر سلۆڤاکیا بینی، ببورن بۆ ئەم
قسەیە، بەڵام تەنانەت بۆ یەک خولەکی یارییەکەش باوەڕم نەدەکرد کە سەردەکەوین بۆ
مۆندیال.
باستیان دەشڵێت: دۆڕانێکی
سەخت بوو بۆ ئەڵمانیا، ئێمە زۆر لاواز بووین، پاسی باشمان نەبوو و هیچ
مەترسییەکمان دروست نەکرد، هیچ کاریگەریەکمان لە یاریگادا نەبوو.
وتیشی: 121 یاریم لەگەڵ
ئەڵمانیا ئەنجامداوە، لە هەموو یارییەکدا هەوڵمداوە هەموو توانام پێشکەشبکەم، هەرگیز
لایەنی دەروونی بەسەرمدا زاڵ نەبووە، هەموو یاریزانێکی ئەڵمانیا دەبێت هەموو
توانای خۆی پێشکەشبکات، جا یاریی دۆستانە بێت یان پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی.