PM:05:40:05/09/2025
1324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیکۆ کار لەسەر گواستنەوەی مۆریلۆی بەرازیلی دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە پلانەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ چەند ساڵی داهاتوو .
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە گەشتی وڵاتی بەرازیلی کردووە و گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانێکی بەرازیلیدا کردووە.
سپۆرت دوپاتیکردەوە، ئامانجی دیکۆ ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ مۆریلۆ دۆس سانتۆسی بەرگریکاری بەرازیلی و یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.
دەشڵێت، مۆریلۆی تەمەن 23 ساڵ بەهۆی ئەوەی جەستەیەکی بەهێزی هەیە بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا کە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن لە ساڵی داهاتوودا.
مۆریلۆ تا ئەم ساتە 71 یاریی بە درێسی نۆتینگهامەوە ئەنجامداوە و خاوەنی دوو گۆڵ و دوو ئەسیستە، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 55 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەی لەگەڵ نۆتینگهام لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت.
خ . ک