ماگوایەر دوو ئۆفەری سعودییەکانی رەتکردەوە

PM:05:01:05/09/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو یانەی گەورەی سعودیە هەوڵی گواستنەوەی ماگوایەر دەدەن بەڵام ئەو یاریزانە لە مان یونایتد دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یانەکانی سعودیە بەردەوام چاودێری ئەستێرەیەکی یانەی مانچستەر یونایتدیان کردووە و دەیانەوێت بۆ ئەمو ەرزە بیگوازنەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، دوو یانەی گەورەی سعودیە ئامانجیان ئەوەیە لەم مێرکاتۆیەی ئێستادا گرێبەست لەگەڵ هاری ماگوایەر ئیمزابکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەڵامی ماگوایەر نەرێنی بووە بەشێوەیەک کە بە بەرپرسانی ئەو دوو یانەیەی وتوە هیچ نیازێکی جێهێشتنی مانچستەر یونایتدی نییە و لەو یانەیە درێژە بە یارییکردن دەدات.

نوسیویەتی، بەرگریکارە ئینگلیزیەکە بڕیاری ئەوەیداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد نوێبکاتەوە و ئێستاش چاوەڕێی ئۆفەری یانەکەیەتی بۆ ئەو مەبەستە، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتاییدێت.

ماگوایەر 249 یاریی بە درێسی شەیتانە سوورەکانەوە ئەنجامداوە و 16 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەیە لەگەڵ یانەکەیدا، نازناوەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و کارابووی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک